سەگێگ و سێ سەگ

وەستاڕەحیم لە ئاواییی ئاڵتوونی سەرووی سەر بە شاری سەقز دەژیا و کەسایەتییەکی موحتەرەم و میهرەبان بوو. وەرزێڕە و ئێجگار هۆگری یاریی دامە بوو.

ئەوانەکەی کە دامە دەزانن باش لەم ڕووداوە تێدەگەن. کاتێ دوو کەس دامە دەکەن کەسانی دەوروبەریش بە هەموو جۆرێ تەداخول دەکەن و پێنشیار دەدەن و نەقشە و پلانەکان تێکدەدەن.

ڕۆژێکیان وەستاڕەحیم بە تەنێ دەبێ و لەبەرانبەردا سێ کەس دەبن. هەر پلانێک دادەنێ یەکیان پێی دەزانێ و لێی بەتاڵ دەکەنۆ. بیرۆکەکانی دەشێوێنن تاکوو کار دەگاتە ڕادەیەک بێ تاقەت دەبێ و سەبری نامێنێ و پێیان دەڵێ:

چۆن سەگێ دەرەقەتی سێ سەگ دێت؟!

( در مثل مناقشه نیست؛ اما دیدن یک برنامه/مناظره تلویزیونی ماجرای استادرحیم را فرایادآورد.)